ڤیدیۆ: میگن پرۆتۆكۆل ده‌شكێنێت و هاری ئاگاداری ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا ڤیدیۆیه‌كی دۆقه‌ی ساسكس "میگن ماركل" و شازاده هاری هاوسه‌ری بڵاوبویه‌وه ئه‌و كاته‌ی له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی شاژنه "ئه‌لیزابێس" ئاماده بوون.
له ڤیدیۆكه‌دا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت هاری داوا له میگن ده‌كات ته‌ماشای پێشه‌وه بكات و شڵه‌ژاوی به‌هه‌ردووكیانه‌وه دیاره .
ئه‌م ڤیدیۆیه زۆر خێرا له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و پسپۆڕی زمانی جه‌سته "جاكوی بریس" ده‌ڵێت" شازاده هاری به میگن ده‌ڵێت" ڕووت وه‌ربگێڕه و ته‌ماشای به‌رده‌مت بكه " چونكه له نه‌ریتی خێزانی شاهانه‌دا وایه ئه‌وكاته‌ی مارشی نیشتمانی له بۆنه‌یه‌كدا ده‌وترێته‌وه ده‌بێت ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه ته‌ماشای هاوڵاتیان بكه‌ن نه‌ك سه‌رقاڵ به یه‌كتریه‌وه و قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن.
AM:09:06:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5496
جار خوێنراوه‌ته‌وه