ئهو دهربڕینانهی نابێت به منداڵهكهتی بڵێیت
وێستگە ستایل-
وتنی ههندێك له وشه و دهربڕین تهنها كهسه پێگهیشتوو و به تهمهنهكان بێزار ناكات، بهڵكو منداڵهكان ههستیارترن بۆ ئهم بابهته، باشتر وایه تۆی دایك یان باوك به هیچ شێوهیهك ئهم وشانه به منداڵهكهت نهڵێیت.
1-" ئەم كارە مەكە دواتر پیشانت دەدەم چۆن دەكرێت" : ئەوكارەی پێتوایە منداڵەكەت دەتوانێت بە تەنها ئەنجامی بدات ئەوە لێی گەڕێ با بیكات ، چونكە ئەگەر بۆ هەموو شتێكی ئەو تۆ ئەنجامی بدەیت ئەوە بێ متمانەی لەناخی منداڵەكەتدا دروست دەكەیت .
2- "تۆ زۆر هیچیت" : زۆرینەی منداڵەكان ئارەزووی ئەوە ناكەن قسە لەگەڵ كەسێكی نە ناسیاو بكەن ، ئەوكاتەی منداڵەكەت سڵاوی لە هاوڕێكەت نەكرد یان هەر شتێكی تری ئەنجامدا ئەوە تۆ پێی مەڵێ " زۆر هیچیت " ئەم دەربڕینەت منداڵەكەت بریندار دەكات .
3- " تۆ زۆر شەرمنیت ": ڕەنگە زۆربەمان لە تەمەنی منداڵیدا جۆرێك لەشەرمنی بەرامبەر شتێ یان كۆمەڵە كەسێك هەبوبێت بەڵام لەگەڵ گەورە بوون تێكەڵاوبوونی كۆمەڵگە ئەم هەستە كەم دەبێتەوە .
4- " بابەتەكە پێویست بەوە ناكات بۆی بگریت " : هیچ دایك و باوكێك ئارەزووی ئەوە ناكات منداڵەكەی بگری و بە گریانی منداڵەكەی بێزار دەبێت ، بەڵام كاتێك تۆ پێی دەڵێیت " بابەتەكە پێویست بەوە ناكات بۆی بگری " ئەوە لە مێشكی منداڵەكەت دروست دەكات كە تۆ بێهەستی ، منداڵەكەت لە باوەش بگرە و هێوری بكەرەوە لەجیاتی ئەوەی هیچی پێ بڵێیت .
5- " مەخۆ قەڵەو دەبیت " منداڵەكەت توشی دڵە ڕاوكێ دەكەیت ئەو كاتەی پێی دەڵێیت بە نانخواردن قەڵەو دەبێت .
6- " تۆ زیرەكیت " ئەگەر منداڵەكەت زۆر زیرەكیشە ئەمەی پێ مەڵێ چونكە بەمە پشت سارد دەبێتەوە و هەوڵدانی كەمدەبێتەوە و پاڵدەداتەوە و دەڵێت من زیرەكم و هەموو شتێك دەزانم .
7- " تۆ شەرمەزارت كردم " كەس نیە هەڵە نەكات ، مرۆڤ لە هەموو تەمەنێكدا ئەگەری هەیە هەڵە بكات ، ئەو كاتەش هەڵەیەك دەكات ڕێنمووی بكە و یارمەتی بدە دوبارەی نەكاتەوە ، و پێی مەڵێ كە ئەو تۆی شەرمەزاركردوە .
PM:12:34:15/06/2019
ئهم بابهته 2592
جار خوێنراوهتهوه