‌منداڵێك له‌به‌ر باوكی ڕۆژانه‌ 5 ژه‌م نان ده‌خوات

وێستگە ستایل-


منداڵێكی به‌ ڕه‌گه‌ز چینی ڕۆژانه‌ 5 ژه‌م نان ده‌خوات بۆ ڕزگاركردنی ژیانی باوكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ دۆخێكی ته‌ندروستی ناجێگیردایه‌.

پێگه‌ی‌ "سكای نیوز" له‌ هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه‌ باوكی ئه‌م منداڵه‌ ته‌مه‌ن 7 ساڵه‌ توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن" لۆكیمیا" یه‌ و تاكه‌ چاره‌سه‌ر له‌ ئێستادا بۆی چاندنه‌وه‌ی‌ مۆخی ئێسكه‌، و زیكوان تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌ خوێنی جه‌سته‌ی‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ باوكی به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته‌ ئه‌م منداڵه‌ بڕێكی زۆر له‌ خواردن بخوات به‌جۆرێك 5 ژه‌م له‌ ڕۆژێكدا و دوو سه‌ره‌كیترین خۆراك كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یخوات "برنج و گۆشت" ه‌

زیكوان ئێستا كێشی 45 كیلۆیه‌ و پێویسته‌ ببێته‌ 50 كیلۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشێكی نمونه‌ی‌ هه‌بێت و به‌رگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری بگرێت.


PM:12:22:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل