‌شارا وێنه‌یه‌كی 8 ساڵ به‌ر له‌ ئێستای بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-


خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار شارا ئیبراهیم له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌  كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 8 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی شێوه‌ی‌ جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت پێش ئه‌و جوانكاریانه‌ی‌ كردویه‌تی.

ئه‌م خانمه‌ دوای وه‌ستانی پرۆگرامه‌كه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی كوردماكس له‌ ئێستادا له‌ كاری ڕاگه‌یاندن دووره‌ و ئاشكرای نه‌كردوه‌ له‌ هه‌مان كه‌ناڵ ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا و پلانی داهاتووی چی ده‌بێت.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی،ئه‌م خانمه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و  خاوەنی منداڵێکە وبەیەکێک لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی بەرنامە هونەریەکان لە کوردستان دادەنرێت.




AM:11:02:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 20068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌