نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به نهخۆشی شهكره
وێستگە ستایل-
هەر بە تەنیا گەورەکان نین تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن، بەڵکو زۆر لە منداڵانیش بە هۆکاری جیاجیا تووشی دەبن، بەپێی توێژینەوەکان لە هەر هەزار منداڵێک دوویان تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن.
نەخۆشیی شەکرە چییە؟
بریتییە لە تێکشکانی خانەی دروستکەری ئینسۆلین بەهۆی بەرگریی دژە لەشەوە. ئینسۆلین ئەو هۆرمۆنەیە کە شەکری ناو خوێن (گلوکۆز) دەکاتە ناو خانەکانی لەشەوە (ئینسۆلین وەک دەرگاوانی شەکر وایە!) لەلایەن بێتا خانەکانی پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. لەم جۆرەی شەکرەدا. ئینسۆلین لە لەشدا نییە! شەکری نێو خوێن ناکرێتە ناو خانەکانەوە، پێویستە ئینسۆلین وەک دەرمان وەربگرن تاوەکو کۆتایی ژیان.
نەخۆشیی شەکرە لە منداڵدا:
بەشێوەیەکی گشتی لە هەر هەزار منداڵ، دوو منداڵ تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن، جیاوازیشی نییە، کوڕ و کچ وەکو یەک تووش دەبن، لە هەر تەمەنێکیشدا لە خوار 30 ساڵی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە هەیە. دایک و باوکی بەرێز گەر منداڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو پێویستە پشکنینی شەکرەی بۆ بکەیت :
ئهو كاتهی دایك و باوك ههست بهم نیشانانه بكات پێویسته پشكنینی شهكره بۆ منداڵهكهی بكات:
١. ئاو خواردنەوەی زۆر
٢. میز کردنی زۆر
٣. کەمکردنی کێش
٤. بێهێزی
٥. هەندێ جار دەبێتە هۆی ئازاری سک و رشانەوە
ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە نیشانەی نەخۆشی تر بن تەنها نیشانەی نەخۆشی شەکرە نییە بۆیە لە هەبوونی ئەو نیشانانە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
AM:09:56:15/06/2019
ئهم بابهته 4804
جار خوێنراوهتهوه