دوباره كردنه‌وه‌ی چوار هه‌ڵه هۆكاره بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه و سه‌رژمێریه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌یان ئه‌نجامدا و ئاشكرایان كرد دووباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زۆر ده‌كات له‌وانه‌ش:
1- خواردن و خواردنه‌وه‌ی زۆر گه‌رم:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ناو ده‌م زۆر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان داوا ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك چاو و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم نه‌خورێت كه پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی سه‌روو 60 پله‌ی سه‌دی بێت.
2-قاوه‌ی به‌یانیان:
برژاندنی ده‌نكه‌كانی قاوه مادده‌ی توشكه‌ری شێرپه‌نجه دروست ده‌بێت، خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ یان زیاتر له قاوه له ڕۆژێكدا به‌تایبه‌ن له به‌یانیان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به ڕێژه‌ی %41 زیاد ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جگه‌ره كێشیش نه‌بێت.
3- ڕۆژانه خواردنی گۆشت:
به‌رده‌وام خواردنی گۆشتی سوور و به‌تایبه‌ت گۆشتی قتوو یان به‌رگر مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت به ڕێژه‌ی %43 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به چوار جۆری شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
4- چالاكی شه‌وانه:
كه‌مخه‌وی و مانه‌وه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و هۆكاره بۆ كه‌م ده‌ردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین كه ڕێكخه‌ری باری سروشتی جه‌سته‌ی مرۆڤه، كه‌می ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شدا ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌كات.
AM:09:16:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوه‌ته‌وه