سێكس لەڕێگەی دەمەوە هۆكارە بۆ توشبوون بە چوار نەخۆشی
وێستگە ستایل-
هەندێك كەس پێیان وایە سێكس لەڕێی دەمەوە تەندروستانە ترین ڕێگەیە بۆ پەیوەندی سۆزداری ، بەڵام توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە ئەم بابەتە هیچ ڕاست نییە و بەڵكو سێكس لەڕێی دەمەوە هۆكارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی و مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات و لە دیارترینیان :
1- گواستنەوەی ڤایرۆس و ئەو بەكتریایانەی كە هۆكارن بۆ نەخۆشیییە سێكسییەكان :
ڕەنگە پێت وابێت سێكس لەڕێی دەمەوە هۆكار نیە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی بەڵام لە ڕاستیدا یەكبَكە لە ڕێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكانی نەخۆشی ئایدز و ڤایرۆسی "هیبرس" كە دەبێتە هۆی تەقین و قڵیشانی پێستی ناوچەی هەستیاری لەش ، و بەتایبەت ئەوكاتەی لەسەر لێو قڵیشاوی هەبێت ئەوە ڕێگەی گواستنەوەی ڤایرۆس زیاتر دەكەن بۆ ناو خوێن ، لەبەر ئەوە لێوی خۆت یان هاوسەرەكەت ئەگەر فڵیشاوی لەسەرە پێویستە زوو چارەسەری بكەن .
2- هەوكردنی جگەر و هەوكردنە بەكتریەكان :
سێكس لەڕێگەی دەمەوە ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر ، لەبەر ئەوە پێویستە هاوسەرەكان پێش وەختە ڕێگری بكەن لەوەی ئەم نەخۆشیانە بگوازرێتەوە لەڕێی ئەم پەیوەندیەوە .
3- شێرپەنجەی قوڕگ :
چەندین توێژینەوە جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە سێكس لەڕێگەی دەمەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ بەتایبەت لە خانماندا .
4- نەخۆشیەكانی پێست :
توێژینەوەكان دەڵێن "سێكس لەڕێگەی دەمەوە ڕێگەیەكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیەكانی پێست و كەڕوەكان لەناو كۆئەندامی زاوزێ لە خانماندا ، لەبەر ئەوە خاوێن ڕاگرتنی جەستە و كۆئەندامی زاوزێ لەسەر هاوسەرەكان پێویستە .
PM:03:55:13/06/2019
ئهم بابهته 80492
جار خوێنراوهتهوه