هۆكاره‌كانی دروستبوونی شیر لە سنگی كچان و ژنان بێ بوونی منداڵ و سكپڕی
وێستگە ستایل-
ئه‌م حاڵه‌ته گرفتێكە تا ڕادەیەك كچان پێوەی گیرۆدەبوون و وەك هۆكارێكی نا ئارامی و دوودڵی دەردەكەوێت لە ئافرەتاندا كە بێ بوونی مناڵ و سكپڕی شیریان هەیە، دكتۆره سۆزان وه‌ك پزیشكی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته بۆ خانمان ڕون ده‌كاته‌وه.
دكتۆره سۆزان ده‌ڵێت" لەڕاستیدا دەشێ لە پیاوانیشدا ئەمە ڕووبدات بەڵام بەڕێژەیەكی كەمتر،زۆرجار گرێیەكی بێ وەیی لە ناو مێشك و لەسەر ڕژێنی (پتویتەری) دروست دەبێت كە دەبێـتە هۆی زیاد دەردانی هۆڕمۆنی شیر، ئەمەش زۆربەی كات پێویستی تەنها بە دەرمانە بۆ كۆنترۆڵكردن و بچووكردنەوەی قەبارەی گرێكە."
نیشانەكانی بەرزی هۆرمۆنی پرۆلاكتین لە ژناندا :
- تێكچوون و ناڕێك و پێكی سووڕی مانگانە.
- كەم بوونەوەی هۆڕمۆنی مێینە (ئیسترۆجین).
-سوروونەوەی دەموچاو و گەرم بوونی لەش.
- بوونی شیر لە مەمكدا بەدەر لەكاتی سكپڕی.
- لەدەستدانی توانای خستنەوەی منداڵ (نەزۆكی).
AM:11:47:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 17400
جار خوێنراوه‌ته‌وه