هۆكارهكانی دروستبوونی زیپكه لهسهر ڕوخسار و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
زیبکە بریتیە لە ھەوکردنی درێژخایەنی چەورییە ڕژێنەکان و سەلکی مووەکانی پێست و لە ھەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات، بەڵام لە ھەرزەکاردا زیاترە ، وە لە نێوان تەمەنی ١٢ -٢٤ ساڵیدایە بە زۆری.
نزیکەی ٢٦٪ ی مێ و ١٢٪ ی نێر لەوانەیە زیبکە بەردەوام بێت تا تەمەنی ٤٠ ساڵی لە نێرینەدا زۆرتر و توندترە تا لە مێینەدا، دکتۆر شوکت پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشیهكانی پێست و جوانكاری لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی تهواو لهسهر هۆكارهكانی دروستبوونی زیپكه لهسهر ڕوخسار دهدات و باس له چارهسهرهكهشی دهكات.
چۆنییەتی دروست بوونی :
1- لە سەرەتادا دیواری کەناڵی سەلکە مووەکان ئەستور دەبێت لەناوەوە کاژدەکات پاشان دەبێتە ھۆی داخستن و گیرانی کونی چەوریە رژێنەکان و کەنالی مووەکانی سەر پێست .
2-بەکتریایی تایبەت کە ئاسایی لە بۆریی چەورییە سەلکەمووەکاندا دەژی زۆر گەشەدەکات.
3- ھۆرمۆنی ئەندرۆجین (ھۆرمۆنی نێرینە) لە ھەردوو ڕەگەزدا، کە کاریگەری ھەیە لەسەر چەوریە ڕژێنەکان .
4- بۆماوەیی و خێزانی.
نیشانەکانی :
سەرە زیبکە ئەمەش بریتیە لە تەنۆچکەی کەمێک بەرز بە شێوەی سەرە زیبکەی ڕەش یان سەرە زیبکەی سپی، کە ١-٥ ملم دەبن ، وە سوربونەوەو ئاوسانی لە گەڵدایە پاشان قوتکەی پان و رەق و بڵ و گرێ و کێمی زەرد دەردەکەوێت لەوانەشە بەشێوەی کیس دەربکەوێت.
زۆربەی نەخۆشەکان کۆمەلێکی جۆراو جۆری ئەمانەی ھەیە. کە ھەندێکیان لە قۆناغی پەرەسەندن و ھەندێکی تریشیان لە قۆناغی ساڕێژبووندان، دوای سارێژبوون لەوانەیە پەڵەی سور و قاوەیی یان ھەندێک جاریش برین و جێ زام جێ بھێلێت.
شوێنەکانی بەزۆری لەو شوێنانەیە کە چەورییە ڕژێنی زۆری تێدایە وەک دەم و چاو و سنگ و پشت.
:
ڕێنمایی گشتی بۆ چارهسهر بریتیە لە:
1- نابێت دەستکاری بکات و ھەڵیان بکەنێت.
3- ڕۆژی دووجار دەم و چاوی بشوات بە ئاوی گەرم و سابون و جێڵی تایبەت وەک سابونی گۆگرد یان دژەبەکتریا.
٣3- خواردن: رۆڵێکی وای نیە مەگەر نەخۆش خۆی بۆی دەرکەوێت کە بە چ خواردندێک زیاد دەکات.
چۆنیهتی چارەسەری موزوعی (خۆجێی) بۆ ئەوانەی ژمارەیان کەمە و ھێواشن:
1- ڕیتینۆید بەشێوەی جێل یان کرێم.
2- بنزایل پیرۆکساید جێل یان کرێم.
3- دژە بەکتریا وەک کلیندامایسین یان ئیریژوماسین.
4- ئەزیلایک ئەسید کرێم.
چارەسەری سیستمی لەڕێگەی دەمەوە، بۆ زیبکەی مام ناوەند و قوڵ و ئەوانەی ژمارەیان زۆرە لهوانهش:
1- دژە برکتریا: تێتراسایکلین ، دۆکسی سایکلین ، بەکتریم ، ئیریژوماسین.
2- حەبی ئایزۆتریتینۆین
3- چارەسەری ھۆرمۆنی (دژە ئەندرۆجین )
چارەسەری فیزیکی بۆ زیبکە رەشەکان و شوێن ماکەکانی وەک پەڵە و جێ زام لهوانهش:
1- پاکردنەوە بە ئامێری تایبەت .
2- کرێمی پەڵە و تەقشیر.
3- لەیزەر.
4- پلازمای خوێن.
AM:09:54:13/06/2019
ئهم بابهته 18676
جار خوێنراوهتهوه