‌ڤیدیۆیه‌كی كچه‌كه‌ی‌ شیرین له‌ ماوه‌ی‌ 12 كاتژمێردا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌

وێستگە ستایل-


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری" شیرین عه‌بدولوه‌هاب" ڤیدیۆیه‌كی " مریم" ی كچی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ گۆرانی" زمان" سه‌ما ده‌كات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گۆرانیه‌كانی شیرین له‌ ئه‌لبومی "نسای" له‌ ساڵی 2018.

مریم له‌ ڤیدیۆكه‌دا به‌ عه‌زیه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌ش و كورت ده‌رده‌كه‌وێت و شیرین له‌ ڤیدیۆكه‌دا پێی ده‌ڵێت"شازاده‌كه‌م"

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌ و هه‌زاران ڕیكلامی له‌سه‌ر نوسراوه‌.


AM:10:28:11/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل