بۆچی خوێندكار له‌ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت؟
وێستگە ستایل-
دله‌ڕاوکێ تاقیکردنه‌وه به‌وه پێناسه‌ده‌کرێ که بارێکی هه‌ڵچوونی ده‌روونیه‌یه و کار ده‌کاته سه‌ر هاوسه‌نگی ده‌روونی و توانای خوێندکار له گێڕانه‌وه‌ی ماده‌کانی خۆێندن له کاتی تاقیكردنه‌وه‌دا. چه‌ند سیمایه‌کی ده‌روونی و جه‌سته‌یی وابه‌سته‌یه‌تی، وه‌ک گرژی و هه‌ڵچوون و ووروژان. ئه‌مانه‌ش ده‌رهئه‌نجامی ترس له که‌وتن یان شکست هێنان، یاخود حه‌زی پێشبرکێ و بڕوایی نه‌بوون به خود، زۆرجاریش ئاکامی ئه‌و وێنه نموونه‌ییه که خوێندکار خۆیی یاخود که‌س و کاری بۆی داده‌نێن.
هۆکاره‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه :
کۆمه‌ڵێك هۆکار هه‌ن که یارمه‌تیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نیشانانه و هه‌ڵکشانی دڵه‌ڕاوکێی تاقیکردنه‌وه‌ن له‌لای خوێندکار، گرنگترینیان که‌ڵه‌که بوونی ده‌رس خوێندن و تێڕوانینی خوێندکار بۆ تاقیکردنه‌وه و پێشبینی زیاده‌رۆیانه‌یی خێزان له به‌ده‌ست خستنی نمره‌ی به‌رز.
شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن خێزانه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا پیاده ده‌کرێت، هه‌ست کردن به ترس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ست کردن به‌نادڵنیایی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان.
و کامه‌ران عیزه‌ت
AM:09:42:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه