‌پێنج هۆكار بۆ ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ له‌سه‌ر ڕوخسار دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی

وێستگە ستایل-


ئاشكرایه‌ زیپكه‌ی‌ سه‌ر ڕوخسار له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌دا ڕوده‌دات به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكیش هه‌یه‌ واده‌كات دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی زیپكه‌ له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌ربكه‌وێت له‌وانه‌ش.

1- هۆرمۆن:
دوای گه‌یشتن به‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی هه‌ندێكجار گۆڕانكاری له‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌دا ڕوده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ زیپكه‌ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌ و ڕومه‌ت دروست ده‌بێت و هه‌ندێكجار دوای خۆی چاڵ له‌سه‌ر ڕوخسار جێده‌هێڵێت.

2-سیستمی خۆراك:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بڕێكی زۆر له‌ خۆراكی چه‌ور و شیرین و شۆكۆلاته‌ ده‌خۆن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی زیپكه‌ له‌سه‌ر ڕوخسار زیاتر ده‌بێت.

3-به‌ركه‌وتن به‌ تیشكی خۆر:
به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به‌ تیشكی خۆر دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی زیپكه‌ له‌سه‌ر ڕوخسار.

4-دڵه‌ڕاوكێ:
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ی‌ ڕوخسار له‌م ته‌مه‌نه‌دا نائارامی باری ده‌رونی و شڵه‌ژانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئارامكردنه‌وه‌ی‌ باری ده‌رونی باشترین چاره‌سه‌ره‌.

5-هۆكاره‌ ده‌ره‌كیه‌كان:
به‌كارهێنانی ماكیاج یان كرێمی نه‌شیاو بۆ جوانكاری و شێداركردنه‌وه‌ی‌ ڕوخسار زیپكه‌ دروست ده‌كات.


PM:12:16:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌