‌به‌وێنه‌.. له‌ مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئالوده‌یه‌ك به‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر

وێستگە ستایل-


مامۆستایه‌كی به‌توانا دایكێكی جوان له‌ چینی ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵگه‌ به‌هۆی ئالوده‌ بوونی به‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر گۆڕا بۆ ئافره‌تێكی تاوانكار.

ئه‌لینۆر برۆكتۆر ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌ و پێشتر خاوه‌نی هاوسه‌رێكی بێ كێشه‌ و دوو كچی جوان بووه‌ و مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ پیشه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام دوای 15 ساڵ له‌ ئالوده‌ بوون به‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ جۆری " هیرۆین" ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ ده‌ستدا كه‌ خاوه‌نی بووه‌ و بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك له‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر ته‌نانه‌ت په‌نای بردۆته‌ به‌ر دزی كردن.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ سزای 4 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ درا كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر كه‌وتۆته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و بێ لانه‌ و بێ كار بووه‌.

ئه‌م خانمه‌ مامۆستایه‌ به‌ هاوكاری باتریك نیكۆلسۆن ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كاری دزیان له‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری پێ بكڕن و ئه‌میش به‌ هه‌مان تاوان بۆ ماوه‌ی‌ 8 ساڵ زیاندانی كراوه‌.

Shocking photographs show how former teacher Elenor Proctor, 36, of Wakefield, West Yorkshire, went from pretty middle-class mother to 'functioning addict'. Pictured: Police mugshot of Proctor issued in 2019
Images from her Facebook page show how Proctor (pictured in 2015) appeared to have it all ¿ a long-term partner, two beautiful daughters and a successful education consultancy business Her partner, Patrick Nicholson, 34, who was jailed for eight years after committing burglaries targeting the elderly 


AM:10:20:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل