‌زیانەکانی بەکارنەهێنانی چاویلکە لایه‌ن ئەو کەسانەی چاویان کزە

وێستگە ستایل-


چاویلکە یارمەتی چاو دەدات کە بەشێوەیەکی ڕون ببینێت،ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماندوێتی چاو وسەرئێشە، دكتۆره‌ کانی علی عمر پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو باس له‌ زیانه‌كانی به‌كارنه‌هێنانی چاویلكه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاویان كزه‌.

به‌كارنه‌هێنانی چاویلکە بەشێوەیەکی گشتی  ماندوێتی بۆ چاوەکانمان و سەر ئێشە دروست دەکات،بەڵام بەکارهێنان یاخود بەکارنەهێنانی چاویلکە نابێتە هۆی ڕاگرتن یاخود زیاتر دابەزین یان کزبونی چاو.ئەمە یەکێکە لەو پرسیارە باوانەی کە ڕۆژانەدەکرێت ئایا ئەگەر چاویلکە لە چاو بکەم چاوم زیاتر دانابەزێت،یان بەپێچەوانەوە ئەگەر نەیکەم زیاتر دادەبەزێت و ئەمە زیاتر بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو دروسته‌.

بەڵام لە منداڵاندا به‌كارنه‌هێنانی چاویلکە زیانی زۆرە و دەبێتە هۆی تەمەڵی چاو،ئەمەش ئەگەر بۆ ماوەیەکی دیاری کراو چارەسەر نەکرا دەبێتە لە دەستدانی بەشێکی بینین بۆ هەمیشەی و هەندێک جاریش خێلی، بۆیە هەمیشە ئامۆژگاریمان بۆ دایکان و باوکان ئەوەیە کاتێک منداڵەکانتان چاوییان کزە با بەردەوام چاویلکەکانیان لە چاودا بێت.


AM:09:48:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌