‌5 نیشانه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌سێكی زیره‌كیت

وێستگە ستایل-


ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ داهێنه‌رن زیره‌كن، به‌ڵام كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كن له‌وانه‌ش:

1-منداڵی گه‌وره‌ی‌ خێزانه‌كه‌یان:
به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ منداڵی گه‌وره‌ی‌ خێزانه‌كه‌یانن به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی زیره‌كن و شێوه‌ی‌ گه‌وره‌كردنی منداڵی گه‌وره‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی‌ كار له‌ ئاستی زیره‌كی ده‌كات.

2-ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاره‌زووی فێربوونی موزیك ده‌كه‌ن:
به‌ گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی به‌رزی ئاستی زیره‌كی كه‌ ساڵی 2001 ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتوه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ئاره‌زووی موزیك ده‌كه‌ن و بلیمه‌تن تیایدا ئه‌وه‌ توانایه‌كی زیره‌كی جیاوازیان هه‌یه‌.

3-ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشیان زۆر نییه‌:
كه‌سه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان توانای بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ %44 ی وشه‌كانیان هه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ لاوازن توانای بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ %56 ی وشه‌یان هه‌یه‌.

4- چه‌پله‌ره‌كات:
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چه‌په‌ن توانای داهێنانیان زۆر زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ده‌ستی ڕاست ده‌نوسن.

5-ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕقیان له‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌:
به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 20.000 گه‌نج ئه‌نجامدراوه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێن 18 بۆ 21 ساڵدا بووه‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لمانمدوه‌ ئاستی زیره‌كی كه‌سانی جگه‌ره‌ كێش IQ94  ی تێنه‌په‌ڕاندوه‌ و به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ناكێشن توانای زیره‌كیان IQ 101 ی تێپه‌ڕاندوه‌.


AM:11:32:09/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌