‌ڤیدیۆ: چالێنجی كیسه‌ی خۆڵ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و له‌ زیانه‌كانی هۆشداری ده‌درێت

وێستگە ستایل-


له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جۆرێك چالێنجی نوێ كه‌ ناونراوه‌ "چالێنجی كیسه‌ی‌ خۆڵ"  به‌شێوه‌ی‌ ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هۆشداری ده‌درێت.

سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو كیسه‌یه‌كی ڕه‌شی خۆڵ و دواتر به‌ گسكێكی كاره‌بایی هه‌وای ناو كیسه‌كه‌ ده‌رده‌كرێت و كیسه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ له‌شی كه‌سه‌كه‌وه‌ ده‌نوسێت و به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌له‌كان له‌ جوڵه‌ ده‌كه‌ون .

پسپۆڕان سه‌باره‌ت به‌م چالێنجه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن" دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی ئۆكسجین له‌ له‌شدا و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مرۆڤ توشی له‌كار كه‌وتنی ئه‌ندامه‌كانی" شه‌له‌ل" ببێت.

له‌م دواییانه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ندین چالێنجی جیاواز بڵاوكرایه‌وه‌ و دیارترینیان سه‌مای كیكی بوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین ڕووداوی هاتوچۆ دروست بوو.

/>


AM:09:56:09/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل