‌وێنه‌ی‌ كچی خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كه‌ی‌ "باب الحاره‌" تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه‌

وێستگە ستایل-


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" سه‌باح جه‌زائیری" پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ له‌ به‌یروت ی پایته‌ختی لوبنان به‌سه‌ر برد.

ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ چه‌ندین كاری درامای سوریدا ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌ پشووی جه‌ژندا له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ "ڕه‌شا"ی كچی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی" له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م خۆشه‌ویست .. جه‌ژنتان پیرۆز"

زۆر زوو وێنه‌ی‌ ئه‌م دایك و كچه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نی له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و باس له‌وه‌ ده‌كرێت دایك و كچ زۆر له‌ یه‌ك ده‌چن.




AM:10:48:08/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 20288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌