‌ڤیدیۆ: ماریا هەورامی"چیتر شەرم ناكەم"

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی لە دیمانەیەكی تایبەتدا دەڵێت" چیتر شەرم ناكەم چونكە شەرم زۆر زیانی لێداوم"

ماریا دەشڵێت" خەڵك پێم دەڵێن ماریا پۆزاویە نازانن كە شەرم و پۆز دوو شتی زۆر جیاوازن و بۆ ئەوەی چیتر پێم نەوترێت پۆزاوی لەبەردەم كامێرەدا شەرم ناكەم و قسە دەكەم"

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.



PM:10:31:05/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 12216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌