‌چوار ڕه‌فتار به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ت پێ ده‌به‌خشێت

وێستگە ستایل-


سانجیف چوبرا مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی هارڤارد ی ئه‌مه‌ریكی گرنگترین ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ له‌ ژیانیان به‌ ده‌ست بهێنن و به‌ چوار بابه‌تی سادده‌ ئه‌مه‌ی‌ ڕون كردۆته‌وه‌.

1- هاوڕێ و وخێزان:
ئه‌م توێژه‌ره‌ ده‌ڵێت" به‌خته‌وه‌ری پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانت پته‌وتر بكه‌یت ئه‌گه‌نا هه‌موان توشی په‌تای ته‌نهایی ده‌بین"

2- به‌خشنده‌به‌:
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌خشنده‌یت و له‌ هه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وانی دیكه‌ ده‌بوریت ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ر بوونی تۆ و به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونت به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئاستی كۆلیسنڕۆڵی خوێنت ئاسایی ده‌بێت و په‌ستانی خوێنت داده‌به‌زێت و ماندو بوون و ئه‌گه‌ری توشبونت به‌ خه‌مۆكی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

3- ببه‌خشه‌:
چۆبرا ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌به‌خشیت به‌ پاره‌ و هه‌رچیه‌ك كه‌ هه‌ته‌ و یارمه‌تی ئه‌وانی دیكه‌ ده‌ده‌یت ئه‌وه‌ له‌ڕێیه‌وه‌ ده‌رونت ڕازی ده‌كه‌یت و هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت"

4- سوپاس گوزاربه‌:
كاتێك كه‌سێك باشه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك كه‌مترین پاداشت سوپاس گوزاری خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دڵی خۆت و به‌رامبه‌ره‌كه‌شت خۆش ده‌كه‌یت.


AM:09:58:03/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل