‌به‌وێنه‌... پیاوێك به‌ تۆمه‌تی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ زیندانی كرا

وێستگە ستایل-


دادگای ئه‌مه‌ریكا سزای زیندانی به‌ دوو ساڵ بۆ پیاوێك ده‌ركرد كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ كردووه‌ و سێكسی له‌گه‌ڵدا كردووه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سزا قورسه‌كان كه‌ دادگا بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌ له‌ ویلایه‌تی نبراسكا به‌ناوی "ترافیس فیلد گرۆف" ی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ سزا درا.

ئه‌م پیاوه‌ و كچه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه‌ی‌ سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا یه‌كیان بینیوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ دایكیه‌وه‌ ناوی باوكی بیستووه‌، به‌ڵام له‌ مانگی سپێته‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م كچ و باوكه‌ بووه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری و له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

كچه‌كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ سێكسی له‌گه‌ڵ باوكی كردووه‌ و به‌ هه‌مان بابه‌تیش تۆمه‌تباری كردووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌ The Omaha World-Herald بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ سامنسا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ باوكی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌ كامیان یه‌كه‌مجار سێكس له‌گه‌ڵ باوكیان بكه‌ن.

دوای دوو ساڵ زیندانی ئه‌م پیاوه‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكیش له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا ده‌بێت و به‌رده‌وام به‌ بابه‌تی دیكه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كرێت.







AM:09:11:02/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل