‌خاڵە ڕەشەکانی دەموچاوت پەیوەندی بە تەندروستیتەوە هەیە

وێستگە ستایل-

بەشێکی زۆری مرۆڤەکان خاڵی ڕەش بە دەموچاویانەوە هەیە و بە بوونی ئەم خاڵە ڕەشانە و دەرکەوتنیان لەسەر پێستی ڕوخساریان بێزاردەبن.

 بەردەوام پزیشکان و شارەزایانی پێست ڕێنمای و ئاگاداری بڵاودەکەنەوە لەسەر  ئەو شامپۆ و سابون و پاکەرەوانەی بەکاریدەهێنین، یان بەرهەمە جوانکاریەکان و داوا دەکەن بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بەپێی جۆری پێستیان بەکاریبهێنن.

خاڵە ڕەشەکانی پێستی دەموچاو، ڕەنگە پەیوەندی بە تەندروستی ئەو کەسەوە هەبێت، بەپێی دەرکەوتنی لەسەر شوێنەکان دەگۆڕێت.

نێوان برۆکان و لەسەر لووت
بوونی خاڵ لەسەر لووت و نێوان برۆکانت هۆکاری بوونی شەڕ و فشار و ئازاری دەروونییە، بەهۆی زیادبوونی ڕژێنەی "ئەدریناڵ" کە دەبێتە هۆی بەزربوونەوەی ڕێژەی چەوری  لەو شوێنانەی دەردەکەوێت.

نێوچاوان
زۆر بەکارهێنانی شامپۆی قژ هەندێکجار هۆکارە بۆ دەرکەوتنی خاڵە ڕەشەکان لەسەر نێوچاوان، یان زۆر سڕینی ناوچەوانت بە دەستت کاتێک چەورە یاخوود پیسە، ئەمەش دەبێتە هۆی داخستی کونیلەکانی پێست و دروستبوونی خاڵی ڕەش و زیپکە.

چواردەوری دەم
بوونی خاڵی ڕەش و زیپکە لە دەوروبەری دەم پەیوەندی بەو خۆراکانەوەیە کە دەیخۆیت، خۆراکە ترشەکان و ئەو خۆراکانی کە ڕێژەی چەوریان زۆرە هۆکارن بۆ دروستبوونی خاڵی ڕەش و زیپکە لە دەوروبەری دەم، بۆیە وا باشترە دوای هەموو ژەمێک دەمووچاومان بشۆین.

سەر ڕوومەت
بوونی زیپکە و خاڵی ڕەش لەسەر ڕوومەت، دەگەڕێتەوەو بۆ پیسی دەستمان بۆیە پێش ئەوەی دەموچاومان بشۆین یان بە هەر هۆکارێک بێت پێویستە پێش دەستبردن بۆ ڕوومەتمان خاوێنی بکەینەوە.


لەسەر گوێچکەکان
بوونی خاڵی ڕەش و زیپکە لەدەوروبەری گوێچکەکانمان دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاو لە لەشماندا و زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان.

لەسەر قۆڵ
بوونی خاڵ و نیشانە لەسەر قوڵمان بەهۆی بەرکەوتنە بە شتێکی زبر یان زۆر خوراندنی.


PM:03:11:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌