‌مانای نۆ خەونە باوەکەی شەوان لە خەودا دەیانبینیت

وێستگە ستایل-


بەشێکی زۆر لە دەروونناسان بێ هیوا بوون و وازیان هێناوە لە شیکردنەوەی خەونەکان، بەڵام  ئایان  وەلاس کۆڵی نەداو بەردەوام بوو، لە ماوەی 30 ساڵدا زیاتر لە 150 هەزار خەونی شیکردەوە.

لێرەدا باس لە نۆ جۆری خەون دەکەین، کە لەلایەن ئایان وەلاسەوە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و باس لە ماناکەی دەکرێت:

1-ڕاونان لە خەودا و ڕاکردن
زامێک یاخود کێشەیەک یان برینێک لە ژیانتدا هەیە و تۆ دەتەوێت ڕووبەڕوی بیتەوە و خۆتی لێ ڕزگار بکەیت، بەڵام نازانیت چۆن چارەسەری بکەیت و خۆتی لێ دەرباز بکەیت.

چارەسەر: ئەو ئازارە زۆر جار هەلێکی باشە بۆ ئەوەی بەرەو دەسەڵات و ناوبانگت ببات، ڕەنگە مەحاڵ و ترسناک دەربکەون بەڵام دەسپێکیکی باشە بۆ زانینی بەهرە نەزانراوەکانت.
 
2-ددان کەوتن
ددانەکات هێمایەکە بۆ هەستکردن بە بەهێزی و بڕوا بە خۆبوونت، کەوتنی لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی تێکشکانی باوەڕ لە ژیاندا.

چارەسەر: لەجیاتی ڕووخان و بیرکردنەوەی خراپ، پێویستە تەنها وەک ڕاستییەک بیری لەو خەونە بکەیتەوە و ڕوبەڕوو ببەرەوە و چێژی لێ ببینە.

3-تەنگاو بوون و نەدۆزینەوەی تەوالێت
تەوالێت  بنچینەترین پێداویستییەکانی ژیانە، ناخۆشییەک لە ژیانتدا هەیە و کاتێک ئەو ناخۆشی و برینەی ژیانت دەدۆزیتەوە بە ڕوونی ڕوبەڕووی دەبیتەوە بۆ دۆزینەوەی پێداویستییکانت.

 چارەسەر:  کاتی زیاتر تەرخان بکە بۆ دۆزینەوەی پێداویستییەکانی خۆت وەک لەوەی  بگەڕێیت بەدوای پێداویستییەکانی خەڵکی تر.
 
4-ڕووتبوونەوە
ئێمە جلوبەرگی خۆمان هەڵدەبژێرین بۆ نمایشکردنی کەسایەتی خۆمان بەرامبەر خەڵکانی دەوروبەرمان، ڕووتبوونەوە لە شوێنێکی گشتیدا بەمانای حاڵەتێک دێت لە ژیانتدا کە واتلێدەکات هەست بەبێ دەسەڵاتی و مەترسی بکەیت.

چارەسەر: زۆربەی کات هەست بە خەجاڵەتبوون دەکەیت، هەندێک کات پێویستە توانا و بەهرەکانی خۆت نیشانی ئەوانی تر بدەیت.

5-کاتی تاقیکردنەوەیە و خۆت ئامادەنەکردووە
تاقیکردنەوەکان چۆنێتی بڕیاردانە لەسەر تواناکانمان، ئەم حاڵەتە نیشاندەری تاقیکردنەوە مەترسیدارەکانمانە لە چالاکییەکانی ژیانماندا.

چارەسەر :لەجیاتی خۆ نوقومکردنی خۆمان لە تاقیکردنەوە بێ کۆتاکان، پێویستە کەسێتی ڕاستی خۆمان تاقی بکەینەوە و بەهرەکان و ئەنجامی هەوڵدانی خۆمان قبووڵبکەین.

6-فڕین
توانای فڕین نیشانەیەکە بۆ خۆلادان لە بارودۆخی ژیانت کە قورسایەکی زۆری لەسەر ژیانت دروستکردووە.

 چارەسەر: پێویستە بڕیاریکی قورس بدەیت کە لە سەرووی بەرپرسیارێتی تۆوە بێت.

7- کەوتن
نیشانەی ئەوەیە کە تۆ خۆت بە کێشەیەکی ژیانەوە بە توندی هەڵواسیوە، پێویستە بە ئاسایی وەری بگریت و ڕێگە لەڕوودانی بگریت.

چارەسەر: زۆر بایەخ و گرنگی بە لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ دەدەیت، پێویستە بڕوات بەخۆت هەبێت و ڕێگەبدەیت ڕووداوەکان بە سروشتی ڕووبدەن.

8-لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەکەت
ئۆتۆمبیلەکەت نیشاندەری تواناکانتە وا هەست دەکەیت کە کۆنتڕڵی ژیانت بەرەو سەرکەوتن لەدەستداوە.

چارەسەر: لەجیاتی ئەوەی هەوڵبدەیت کۆنتڕۆڵی حاڵەتەکە بکەیت پێویستە بە ئاسای وەریبگریت و ڕیگە بدەیت خۆکارانە بڕوات.

9- دۆزینەوەی ژورێکی بەکارنەهێنراو 
ژوورەکە نیشانەی شێوە جیاوازەکانی کەسایەتیتە و پێویستە بەدوای ئەو بەهرانەدا بگەڕێیت کە پێشتر زانیاریت نەبووە لەسەری.

چارەسەر:  کاتی زیاتر تەرخان بکە بە دۆزینەوەی بەهرە دامرکاوەکانی ناخی خۆت، ئەوکاتە بەختێکی باشتر دەبێت بۆ کردنەوەی دەرگای نوێی ژیانت.


PM:03:02:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 13812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌