‌چوار فێڵ بۆ دواخستنی تاڵی سپی لە قژدا

وێستگە ستایل-


یەکێک لە کێشەکانی بواری جوانی دەرکەوتنی تاڵی سپیە لە قژدا لە تەمەنێکی زوودا، بێگومان ئەمە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیگە دەگۆڕێت، چونکە کەسانێک هەن لە بۆماوەییەوە بۆیان دەمێنێتەوە زوو تاڵی سپی لە قژیان دەردەکەوێت، هەندێک کەسیش بە پێچەوانەوە درەنگ دەردەکەوێت.

ئەو کەسانەی هەستدەکەن زوو تاڵی سپی لە قژیان دەردەکەوێت، یان کەمێک بەرەو تەمەن ڕۆیشتوون پێویستە بەرگری قژیان بەهێز بکەن لەڕێگەی بەکارهێنان و خواردنی هەندێک جۆری خۆراکەوە.

ئەو کەسانەی تووشی غودەی دەرەکی دەبن پێویستە زۆر بە ئاگابن و زوو چارەسەری بکەن، چونکە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ سپی بوونی تاڵەکانی قژ.

ئەو خۆراکانەی دەبێتە هۆی دواکەوتنی تاڵی سپی قژدا کامانەن؟
 
ماسی و خواردنە ئاویەکان یەکێکن لە باشترین جۆری خۆراکەکان بۆ لەش لەهەموو ڕوویەکی تەندروستیەوە، بەتایبەت پاراستنی ڕەنگی سروشتی قژ و مانەوەی، پێویستە هەفتانە دووجار بخورێت.

خواردنەوەی حلبە بەسوودە و لەلای بەشێکی زۆری دوکانی تایبەت بە رووەکیەکان دەستدەکەوێت، پارێزگاری لە یەک ڕەنگی و مانەوەی قژ دەکات، ڕێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە کە بۆ قژ پێویستە.

ئەو خۆراکانەی ڤیتامین بی 12 تێدایە باشترین سەرچاوەن بۆ پاراستنی قژ لە تاڵی سپی، وەک هێلکە و گۆشت و پەتاتە و بیبەر.

بەشێکی زۆری توێژینەوەکان باس لە گرنگی خەنە دەکەن بۆ قژ، چونکە پارێزگاری لە ڕەنگەکەی دەکات و ڕێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت و بەهێزی دەکات.


PM:02:59:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل