ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه هاوڕێتن ئه‌وه لێیان دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی به هه‌بوونی هاوڕێیه‌كی دڵسۆزی ئارام ده‌بێت ڕه‌نگه هیچ بابه‌تێكی دیكه ئه‌وه‌نده دڵخۆشی نه‌كات له به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك به‌ناوی هاوڕێیه‌تیه‌وه ژیانی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان وێران ده‌كه‌ن، له‌م بابه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵێك له تایبه‌تمه‌ندی ئاشنا ده‌بیت ئه‌گه‌ر له هاوڕێكه‌تدا هه‌یه ئه‌وه زوو لێی دووربكه‌وره‌وه چونكه ژیانت وێرانده‌كات.
1- هەركات نەتتوانی ئەوەی مەبەستە لای هاوڕێكەت دەری ببڕیت : یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە ئەوەیە كە بتوانیت هەرچی مەبەستتە لەگەڵی باسی بكەیت بێ ئەوەی هیچ جۆرێك لە ڕێگری هەبێت لە نێوانتاندا .
ئەگەر توانای ئەوەت نەبوو بیركردنەوەكانی خۆت بە ئاشكرا لەگەڵ هاوڕێ نزیكەكەت باس بكەیت ئەوە ئاماژەیەكی باش نیە بۆ پەیوەندی نێوانتان و بەردەوام مانەوە لەگەڵ ئەم كەسە هۆكار دەبێت بۆ نەمانی متمانە بەخۆبوون لە تۆدا .
2- ئەگەر تەنها هەوڵی ئەوەیدا باس باسی خۆی بێت :
هەندێك كەس هەن كاتێك هاوڕێیەتیان دەكەیت ئەوە تەنها باس باسی خۆی و ئیش و كارەكانیەتی بەجۆرێك وادەكات تەواوی چاوەكان لەسەر خۆی بێت و ئەمەش تەواوی ووزە و بەختەوەریەكانی تۆ كەمدەكاتەوە و جۆرێك ڕەفتار دەكات تۆ چیتر دڵت بە دەستەكەوتەكانی خۆت خۆش نەبێت .
3- ئەوكاتەی قسەت پێ نەبێت ئەوە ئەو ئیهمال دەكەیت و وەڵامی پەیوەندیەكەی نادەیتەوە :
باشترین پەیوەندی هاوڕێیەتی ئەوەیە كە هەموو كاتێك بێ گوێدانە ئەوەی قسەیەك هەبێت لە نێوانتاندا قسەبكەن و هەموو كات ئارەزووی ئەوە بكەیت قسەی لەگەڵ بكەیت .
4-بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە بە وێنەیەكی ناشرین لەپێش چاوی هاوڕێكەت و خێزانەكانیان دەربكەویت :
هاوڕێی ڕاستیەقینە هەموو كات تۆ بەجوانی دەبینێت بەڵام ئەو كاتەی هاوڕێكانت بەردەوام سەرقاڵی ئەوە بوون بڕیار لەسەر جلوبەرگ و جوانی و ناشرینی تۆ بدەن ئەمە هەمیشە تۆ بێزار و بێتاقەت دەكات دوور كەوتنەوە لەم جۆرە لە هاوڕێ ڕەنگە بەختەوەریت بۆ بهێنێت .
5- ئەگەر بەردەوام هەڵەكانی خۆی بخاتە سەر شانی ئەوی دیكە:
ئەگەر هاوڕێكەت بەردەوام هەڵەكانی سەرشانی خۆی دەخاتە سەر شانی ئەوانی دیكە ئەوە پێویستە خۆتی لێ دوور بخەیتەوە ، چونكە ئەم كەسانە توانای ئەوەیان نیە بەرپرسیاریەتی بخەنە سەر شانی خۆیان .
PM:12:25:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه