400 هه‌زار نوێژخوێن شه‌وی قه‌دریان له قودس زیندوو كرده‌وه
وێستگە ستایل-
سه‌دان هه‌زار له نوێژ خوێن له مزگه‌وتی"الأقصى" شه‌وی قه‌دریان زیندوو ڕاگرت و ژماره‌یان سه‌روو 400 هه‌زار نوێژ خوێن بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی" وه‌فا" ی فه‌ڵه‌ستینی وێنه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی له نوێژ خوێنان بڵاوكرده‌وه له شه‌وی 27 ی ڕه‌مه‌زان و هه‌موان به‌یه‌كه‌وه نوێژی كۆتا هه‌ینی مانگی ڕمه‌زانیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ئه‌منیه‌ی كه ناوچه‌كه تیایدایه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان ناوچه‌ی قودس جموجۆڵێكی زۆری تێكه‌وتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له موسوڵمانان و خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین بۆ سه‌ربردنی ڕۆژه‌كانی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان ڕویان له‌م ناوچه‌یه كردووه و به‌تایبه‌ت مزگه‌وتی"الأقصى".
AM:11:59:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه