به‌وێنه...چی ڕووده‌دات كاتێك منداڵ پیل قوتبدات؟
وێستگە ستایل-
وێنه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات كه پیلی قه‌باره بچووك له جه‌سته‌دا چی به‌سه‌ر دێت دوای چوار كاتژمێر له قوتدانی، به تایبه‌ت ئه‌م گرفته زۆرجار منداڵان ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
په‌یجی فه‌رمی دامه‌زراوه‌ی CPR Kids له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی پارچه‌یه‌ك گۆشتی مریشكیان بڵاوكردۆته‌وه كه پیلێكی بچوكی خراوه‌ته سه‌ر و ماوه‌ی 4 كاتژمێر هێڵدراوتته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشان بدرێت ئه‌و كاته‌ی پیلێكی چووك له لایه‌ن منداڵێكه‌وه قوت ده‌درێت چی به‌سه‌ر دێت.
له ماوه‌ی 30 خوله‌كی سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌كه پیله‌كه به‌هێواشی گۆشته‌كه‌ی سوتاندووه و دوای چوار كاتژمێر به ته‌واوه‌تی شوێنی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی له‌سه‌ر گۆشته‌كه جێهێشتووه .
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه وه‌ك هۆشداریه‌ك بۆ دایكان و باوكان نمایشكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری منداڵه‌كانیان ببن و پیل و پاتری له‌به‌ر ده‌ستیان جێنه‌هێڵن چونكه به‌ڕاستی توشی كێشه‌ی ته‌ندروستیان ده‌كات.
AM:10:52:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه