‌چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هۆكارن بۆ كه‌مخه‌وی

وێستگە ستایل-

کەمخەوی یەکێکە لەو گرفتانەی کە توشی هەندێک کەس دەبێت، دەبێتەهۆی تێکچوونی تەندروستیی و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەفتارەکانی ژیانی ڕۆژانە دەبێت، چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك خه‌وی مرۆڤ تێكده‌ده‌ن له‌وانه‌ش:

1- خەمۆکی:
جین بوزی پزیشکی تایبەت بە نووستن و ته‌ندروستی دەروونی ده‌ڵێت"خەمۆکی بەردەوام کاریگەریی لەسەر کەمخەوی هەیە بەجۆرێک هەستی خەواڵووی کەمدەکاتەوە."

2- نەخۆشی پڕۆستات:
بەردەوام ناچار دەکات بچیتە توالێت کە دەبێتەهۆی تێکچوونی سیستمی خەو، بەمەش کاتەکانی نووستن کەم دەبێتەوە و کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژ دەبێت.

3-هەوکردنی جومگەکان:
کەسەکە هەست بە ئارامی و پشووی جەستەیی ناکات، بەهۆی ئازارەوە بەردەوام بەخەبەرە.

چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌كرێت؟

1-ھەندێک کات گۆڕانکاری لە کەشی خەوتن و شێوازی خەوتن یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، دانانی دەفتەرێک بۆ نووسینی کاری ڕۆژانەتان بۆ ئەوەی جیای بکەنەوە لەو ڕۆژەی خەوتان باشترە چ کارێکتان ئەنجام داوە، یان ئەنجامدانی چ کارێک بووەتە ھۆی کەمخەوی.

2- هەوڵبدەن کاتی خەوتان ڕێک بخەن، واتا ھەموو ڕۆژێک لە ھەمان کاتدا بڕۆنە سەر جێگەی خەوتن، واز لە خەوی کورتی ڕۆژانە بھێنن، ھەندێ کات ئەو خەوتنە کورتە دەبێتە ھۆی کێشە و لێ ناگەڕێ بخەون لە شەواندا.

3-بەر لە خەوتن دوور کەونەوە لەو کارانەی مێشک و جەستە ماندوو دەکەن، وەکو وەرزشی قورس و یارییە ئەلیکترۆنییەکان، کەمتر سەیری مۆبایل و ئایپاد بکەن لە کۆتایی شەودا، ئەو خواردنەوانەی مادەی کافاینیان تێدایە بە لای کەمەوە ھەشت کاتژمێر بەر لە خەوتن مەیخۆنەوە، بەشێک لەو خواردنەوانەی مادەی کافاینیان تێدایە بریتین لە: قاوە، چا و خواردنەوە گازییەکان.

4- باشتر وایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕۆژدا زیاتر خۆر بەر خۆتان و ناو ماڵەکەتان بکەوێت، سترێسی پێش خەوتن کەم بکەنەوە، چونکە تا خەیاڵتان لای ئەو سترێسە بێت، درەنگ دەخەون و زۆر جاریش خەوتان لێ ناکەوێت.

س: تاقیگه‌ی د.گۆڤه‌ند


AM:10:07:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 5172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل