سه‌رپۆش ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی حیجاب" سه‌رپۆش" یان كردۆته سه‌ریان قژیان هه‌ڵده‌وه‌رێت، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر ئوسامه شابه‌نده‌ر پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری وه‌ڵام ده‌داته‌وه و گومانه‌كانی دڵی خانمه سه‌رپۆش به‌سه‌ره‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
له‌ڕاستیدا سه‌رپۆش تاڵه قژه‌كان له زیانه‌كانی تیشكی خۆر و خۆڵ و هه‌وای پیس پارێزراو ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له خانمان دوای ئه‌وه‌ی سه‌رپۆش ده‌كه‌نه سه‌ریان چیتر گرنگی به قژیان ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری كات دایده‌پۆشن و به‌م هۆیه‌وه تاڵه قژه‌كان توشی وشك بوونه‌وه ده‌بێت و گرفتی هه‌ڵوه‌رین ده‌ست پێ ده‌كات، جگه له‌وه‌ش شێوازی سه‌رپۆش كردنه‌كه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تاڵه قژه‌كان.
پێویسته خانمان ئه‌وه بزانن كه شێوازی هه‌ڵه‌ی سه‌رپۆش و خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قژ دوای سه‌رپۆش كردنه سه‌ر هۆكار ده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌رنی قژ نه‌ك خوودی سه‌رپۆشه‌كه.
AM:09:04:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه