ده‌رمانێك نرخه‌كه‌ی 2.1 ملیۆن دۆلاره
وێستگە ستایل-
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد كۆمپانیای "تۆڤارتس" ی سویسری توانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌رهه‌میان هێناوه كه توانای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی هه‌یه كه توشی منداڵان ده‌بێت، به‌ڵام نرخی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌وه‌نده زۆره جێگه‌ی سه‌رنجه.
ئه‌م ده‌رمانه كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی " پوکانەوەی دەماری جووڵەیە ی لە دەمارەکانی بڕبڕەکاندا" به‌رهه‌م هێنراوه کەبەھۆی تێکچوونی جینیەوە ڕودەدات له منداڵی شیره‌خۆره‌دا به‌كاردێت نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 2.1 ملیۆن دۆلار و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌م كه‌س بتوانێت ده‌ستی بكه‌وێت و ته‌نها بۆ یه‌كجار به‌كاردێت.
به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان به‌رهه‌مهێناوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌رمانه باشترین جۆری ده‌رمانه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش ده‌بێت و ناونراوه"زۆلجینزما" و ده‌وترێت ئه‌م نرخه‌ی له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه دانراوه زۆر زۆره و پێویسته كۆمپانیاكه به‌سه‌ر نرخهكهدا بچێته‌وه و دایبشكێنێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه وا له منداڵ ده‌كات توانای جوڵاندنی ماسولكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خۆویست نه‌بێت و جگه له‌وه‌ش توانای هه‌ناسه‌دان و قوتدانی خواردنی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشیه‌كه زۆر توند بێت ده‌بێته هۆی توشبوون به شه‌له‌ل و هه‌ندێكجاریش مردن و له 10 هه‌زار منداڵ یه‌ك منداڵ توشی ده‌بێت.
ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵ ی په‌سه‌ند كردووه و پێده‌چێت بڕی فرۆشی ئه‌م ده‌رمانه هه‌تا ساڵی 2022 بگاته دوو ملیار دۆلار.
AM:10:48:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 16452
جار خوێنراوهتهوه