حه‌وت نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رنیت
وێستگە ستایل-
بۆ ئه‌وه‌ی له‌بار و دۆخی ته‌ندروستی خۆت به ئاگا بیت زۆر گرنگه كۆمه‌ڵێك زانیاری بزانیت، ئه‌و كاته‌ی هه‌ستت به‌م 7 نیشانه‌یه كرد ئه‌وه مانای وایه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناكه‌یت له ژیانتدا و باشتر وایه ستایلی ژیانت بگۆڕیت.
1- زۆر خواردنی شیرینی و جپسی په‌تاته:
كاتێك جه‌سته پێویستی به شه‌كر و نیشاسته بێت ئه‌وه ئاره‌زوو له‌سه‌ر ئه‌م دوو جۆره خواردنه زیاد ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ دابه‌زینی ئاستی سیرۆتۆنین له له‌شتدا كه‌مه كه به‌رپرسه له هه‌ستی خۆشحاڵی مرۆڤ.
2-زیادبوونی كێش:
كه‌می ئاستی دۆپیامین له له‌شدا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی زیاد بوونی كێش و جگه له‌وه‌ش ئالوده بوون به زۆر خواردنی جپس و شیرینی هۆكارن بۆ زیاد بوونی كێش.
3-دروست بوونی ئازار له مه‌مكدا:
تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان ئازار له مه‌مكدا دروست ده‌كات و هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی خانمان هه‌یانه له ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا.
4- نه‌مانی هه‌ست و خۆشه‌ویستی:
پسپۆڕانی ده‌رونی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خته‌وه‌رنین ناتوانن خۆشه‌ویستی به ده‌وروبه‌ره‌كه‌شیان ببه‌خشن.
5- سه‌رئێشه:
كه‌می هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن له جه‌سته‌دا هۆكار ده‌بێت بۆ نائارامی و له‌م كاته‌دا مرۆڤ هه‌ست به ئازاری سه‌ر و سه‌ر ئێشه‌ی نیوه ده‌كات.
6-كه‌مخه‌وی:
نائارامی باری ده‌رونی واده‌كات مرۆڤ به ئاسانی خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت.
7-له‌رزین:
ده‌كرێت كه‌می ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین هۆكار بێت بۆ له‌رزینی جه‌سته چونكه هۆكاره بۆ گرژبوونی ماسولكه‌كان.
AM:10:01:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4336
جار خوێنراوه‌ته‌وه