هه‌ركات ئه‌م نیشانانه له منداڵه‌كه‌تدا ده‌ركه‌وت زوو بیگه‌یه‌نه‌ره لای پزیشك
وێستگە ستایل-
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌و كاته‌ی له منداڵدا ده‌ربكه‌وێت پێویسته زوو منداڵ بگه‌یه‌نرێته لای پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر محمود محمد گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ی باسكردوه كه پێویسته منداڵ زوو چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
لە حاڵەتی ئاسایی‌دا ڕێژەی پرۆتین لە میز زۆر کەمە و لە کاتی پشکنینی میزدا دەرناکەوێت، منداڵی تووشبوو بەم نەخۆشیە ئەو نیشانانەی لێدەردەکەوێت:
١- ئاوسانی چەند بەشێکی لەش بەھۆی کۆبوونەوەی ئاوی زیاد لە لەشیدا وەک دەوری چاوەکان و پەلی خوارەوە و ئەندامی زاوزێ.
٢- تەنگەنەفەسی بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو لە دەوری سییەکان و دڵ.
٣-کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت لەوانەیە ببێتە ھۆی گەشکە لە منداڵی تووشبوو.
٤- زیاد دەردانی چەوری و کۆلیسترۆڵ لە جگەر بەھۆی کەمبوونی پرۆتین لە خوێندا.
٥- تووشبوون بە ھەوکردنی گورچیلەکان.
٦- سستی لە گەشەی منداڵەکە.
٧- پەککەوتنی گورچیلەکان بەڵام بە دەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات.
بۆیە لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆری منداڵان بکە بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
AM:11:33:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه