منداڵێك به 14 په‌نجه‌وه له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان له چین نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتویان بۆ لابردنی په‌نجه زیادده‌كانی ده‌ستی منداڵێك ئه‌نجامدا له كاتێك به 14 په‌نجه‌وه له‌دایكبووه.
پێگه‌ی Daily Mail ی به‌ریتانی هه‌واڵی له‌سه‌ر ئه‌م منداڵه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌م منداڵه له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بووه و ته‌مه‌نی 3 ساڵه و كه‌سه نزیكه‌كانی گرفتی شێواوی جه‌سته‌یان هه‌بووه له ده‌سته‌كانیاندا و به‌هۆی ده‌ست كورتیه‌وه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری "شینیانگ "له ناوچه‌ی "لیاونینگ" ئه‌نجامدراوه و جوانكاری بۆ كراوه و چیتر توانای جوڵه‌ی ده‌سته‌كانی ئاسایی ده‌بێته‌وه، كه پێشتر هه‌ر ده‌ستێكی دوو په‌نجه‌ی زیادده‌ی هه‌بووه و له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌كه زۆر جێگیره و بێ كێشه‌یه.
AM:10:42:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه