ڤیدیۆ: جۆج وسوف داوا له ئه‌ساڵه ده‌دات داوای لێبوردن له گه‌لی سوریا بكات
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌ی گۆرانی سوری "جۆرج وسوف" داوای له هاوڵاتی و خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" ئه‌ساڵه نه‌سڕی" كردووه داوای لێبوردن له سوپای سه‌ربازی سوریا و گه‌لی سوریا بكات ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا.
وسوف له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له پرۆگرامی" عایشه شۆ" كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی"النهار" ی میسری پێشكه‌ش ده‌كرێت وتی" ئه‌ساڵه هونه‌رمه‌نده و كچی وڵاته‌كه‌ی من سوریا یه و زۆر خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌و كاته‌ی ده‌بینم سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌یان به‌مندا ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا دڵخۆش بووم و كه‌سیش ئه‌وه ڕه‌ت ناكاته‌وه به‌ڵام كاتێك هه‌ڵه به‌رامبه‌ر كه‌سانێك بكه‌یت پێویسته داوای لێبوردن بكه‌یت"
جۆرج وسوف ده‌شڵێت" پێویسته ئه‌ساڵه داوای لێبوردن له هێزی سه‌ربازی سوریا و گه‌لی سوریا بكات و داوا له خودا ده‌كه‌م سوریا و ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له جه‌نگ و خوێن و سه‌ربڕین و چه‌وساندنه‌وه بپارێزێت"
پێشتر ئه‌ساڵه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئاشكرای كرد بوو كه به ته‌واوه‌تی دژی هێزی ده‌سه‌ڵاتداری سوریاییه به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی ڕویاندا له ماوه‌ی ڕابردودا.
AM:08:53:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3080
جار خوێنراوهتهوه