کەناڵێكی نوێی کوردی دەکرێتەوە
وێستگە ستایل-
زار كه‌ناڵێكی فامیلی و هونه‌رییه و به‌م نزیكانه ده‌چێته په‌خشه‌وه و پرۆگرامی جیاواز پێشكه‌ش به بینه‌ره‌كانی ده‌كات .
سامان مه‌حموود وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه ستایل وتی" ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه وه‌ك هه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه پرۆگرامی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و هه‌مه‌ڕه‌نگ پێشكه‌ش بكه‌ین و له ئێستادا %70 ی كاره‌كانمان ته‌واو بووه له 15ی 6 بۆ 1 ی 7 ده‌چێته په‌خشه‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاك و گرنگیدانه به ته‌واوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان "
به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كه ئاشكرای كرد كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان پرۆگرامیان هه‌بێت و كاتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و چه‌ند پێشكه‌شكارێكی نوێیان هه‌یه كه یه‌كه‌مجاره ده‌ربكه‌ون و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ئێوارانیان پێشتر ده‌ركه‌وتوه به‌ڵام ئه‌مجاره ستایلی پرۆگرامه‌كه‌ی جیاواز ده‌بێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش كه پێشتر وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتوه ژاكان حه‌مه عه‌لی خانه كه بۆ یه‌كه‌مینجار پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌ناوی "ماڵی ژاكان" پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا میوانداری هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و چێژ به‌خش ده‌بێت بۆ بینه‌ره‌كانی.
AM:11:12:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه