نیشانه و مه‌ترسیه‌كانی ژه‌هراوی بوون به پاراسیتۆڵ
وێستگە ستایل-
به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان هه‌ندێكجار توشی ژه‌هراوی بوون ده‌بن به ده‌رمان، پاراسیتۆڵ یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه زۆر به‌كارهێنانی ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون، به‌ڵام پێویسته نیشانه و مه‌ترسیه‌كانی بزانیت له‌پێناو ته‌ندروستی خۆت.
له دوو حاڵه‌تدا ده‌كرێت ژه‌هراوی بوون به‌م ده‌رمانه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام كاتێك ژه‌هراوی بوون بگاته جگه‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردن زۆر ده‌كات، ڕێژه‌ی مردن به ژه‌هراوی بوون به پاراسیتۆڵ ده‌گاته %15-25 و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشی ژه‌هراوی بوون ببن دوای خاوێن بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌شیان هێشتا كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت.
نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به‌م ده‌رمانه:
- له‌هۆش خۆ چوون
-نه‌خۆش توشی شۆك ده‌بێت
-خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی
- سست بوونی جگه‌ر
- لاواز بوونی جه‌سته و خه‌وبردنه‌وه .
- دروستبوونی ئازارێكی زۆر له ناوسكدا.
-سه‌رئێشه و زرنگانه‌وه‌ی گوێ.
له دوای 24 بۆ 48 كاتژمێر ژه‌هراوی بوون به‌م ده‌رمانه ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ی ده‌بێت.
- شیبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی جگه‌ر
-هه‌ڵئاوسانی جگه‌ر
-دروست بوونی ئازارێكی زۆر له به‌شی ڕاستی سك
دوای 3 بۆ 4 ڕۆژ له ژه‌هراوی بوون ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌م نیشانانه ده‌رده‌كه‌وێت:
- ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر گورچیله و دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌وه‌ی له‌ش.
- سووربوونه‌وه‌ی پێست و خوێن لێهاتنی.
- خوێن به‌ربوونی ناوه‌وه‌ی له‌ش و سست بوونی دڵ و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.
كاریگه‌ری ژه‌هراوی بوون به پاراسیتۆڵ به بڕی %55 ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت دوای چاكبونه‌وه‌ش و نه‌مانی كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته.
هۆكاره‌كانی ژه‌هراوی بوون به‌م ده‌رمانه:
1- زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی ده‌رمانه‌كه و به‌تایبه‌ت ئه‌مه له‌و كه‌سانه‌دا ڕوده‌دات كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن.
2-هه‌ندێكجار دوای خواردنی 1000 میلیگرام له‌م ده‌رمانه به یه‌كجار یان 4 گرام له ڕۆژێكدا و به‌یه‌كجار مه‌ترسیداره و ده‌بێت ماوه‌ی نێوان خواردنی هه‌ر ده‌نكێك حه‌ب 4 كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.
3- زیادبوونی ئاستی ئه‌م ده‌رمانه له جگه‌ردا مه‌ترسی ژه‌هراوی بوون زیاد ده‌كات .
AM:10:24:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3712
جار خوێنراوه‌ته‌وه