‌ڕه‌فتارێكی سه‌یر په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان به‌تین ده‌كات

وێستگە ستایل-


دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوسه‌گیری به‌شێك له‌ هاوسه‌ره‌كان له‌ یه‌كتر بێزار ده‌بن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژیانیان به‌ته‌واوه‌تی ڕۆتین بێت و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ هاوسه‌ره‌كان هه‌وڵی خۆیان بده‌ن هه‌تا په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بژیه‌ننه‌وه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆیه‌ك له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتوه‌ به‌ ڕه‌فتارێكی سه‌یر و جیاواز هاوسه‌ره‌كان ده‌توانن دوباره‌ ژیان بۆ په‌یوه‌ندی نێوانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ئه‌ویش ته‌ماشاكردن و وورد بوونه‌وه‌یه‌ له‌ وێنه‌ی‌ ئاژه‌ڵان چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستی ئارامی ده‌به‌خشێت به‌ مرۆڤ و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریان و به‌تایبه‌ت وێنه‌ی‌ ئاژه‌ڵی ماڵی و باشتریش وایه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ژووری دانیشتنه‌كه‌یان دایبنێنن.

ته‌ماشاكردنی وێنه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ به‌ ڕۆژا هیچ ماندوو بوونی ناوێت، ئه‌ی‌ تۆ ناته‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌ تاقی بكه‌یته‌وه‌؟


AM:10:52:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل