به‌وێنه.. دوای كوپه قاوه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه بینه‌ره‌كانی درامای یاری ته‌خته پاشاییه‌كانی توڕه‌كرد
وێستگە ستایل-
بینه‌ره‌كانی درامای یاری ته‌خته پاشاییه‌كان Game Of Thrones ئه‌ڵقه‌ی كۆتای ئه‌م درامایه‌یان به "گاڵته‌جاڕ" وه‌سف كرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان له دیمه‌نێكی دۆزیه‌وه دوای دیمه‌نی كوپه قاوه‌كه له به‌شی هه‌شته‌م و كۆتای ئه‌م درامایه ئاشكرایان كرد.
عاشقانی درامای Game Of Thrones پێشتر و له ئه‌ڵقه‌ی چواری ئه‌م وه‌رزه‌یدا كوپێك قاوه‌ی ماركه‌ی" ستاربكس" یان دۆزیه‌وه و دوێنێش له ئه‌ڵقه‌ی شه‌ش و كۆتای دراماكه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌رهێنانیان له‌م درامایه دۆزیه‌وه.
له دیمه‌نه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو قتویه‌كی پلاستیكی له پشت قاچی Sam Tarly كه ڕۆڵی "جۆن برادلی" ده‌بینێت دۆزیه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موان باسی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌ڵقه‌ی كۆتای ئه‌م دراما به‌ناوبانگه بكه‌ن به‌ڵام تویته‌ر بووه جێگه‌ی باسی ئه‌م قتوه پلاستیكه و بینه‌ره‌كان شۆك بوون به‌م هه‌ڵه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌م درامایه پڕبینه‌رترین درامایه له جیهاندا.
AM:09:29:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوه‌ته‌وه