ئالوده بوون به یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان نه‌خۆشییه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئالوده بوون به یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك جۆرێكی نوێ له نه‌خۆشی ناساند و ئه‌و كه‌سه‌ی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌م نزیكانه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئالوده بوون به یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كار ده‌كاته سه‌ر ڕه‌فتاری تاك و ته‌نها ئه‌وه ماوه له هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌م حاڵه‌ت به فه‌رمی وه‌ك نه‌خۆشی له جیهاندا بناسێنرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
بڕیار وایه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سه‌باره‌ت به یاریه‌كان زیاتر كۆنتڕۆڵی بابه‌ته‌كه بخاته ژێر ده‌ستی دایكان و باوكانه‌وه كاتێك منداڵه‌كانیان یاری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی به‌شی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دیف مكارسی ده‌ڵێت" لای خۆمانه‌وه سنوری تایبه‌تمان داناوه كه دایك و باوك ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی یاریكردن كاتێك منداڵه‌كانیان یاری ده‌كه‌ن بۆنمونه كاتی ته‌ماشاكردنی یاریه‌كه و به‌كارهێنانی یاریه‌كه و ده‌شتوانن زیاتر كار له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن له جیهانی دروستكردنی یاریه‌كاندا"
زۆر ئالوده بوون به یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی و به‌د ڕه‌فتاری له منداڵدا زیاد ده‌كات و زۆر گرنگه دایكان و باوكان كۆنتڕۆڵی ئه‌و كاته بكه‌ن كه منداڵه‌كانیان به یاریكردنه‌وه به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
AM:09:58:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه