‌چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان دەرهاتنی منداڵ

وێستگە ستایل-


منداڵ لە کاتی دەرهاتنی ددانەکانیدا تووشی ئازار و #اڕەحەتی دەبێت کە ڕەنگە تالێهاتن و ڕشانەوەشی لەگەڵدا بێت،لەم ماوەیەدا پێویستە دایکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن.

ئەمانەش چەند ڕیگەیەکن کە دایکان و باوكان دەتوانن بیکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵەکانیان لە کاتی ددان دەرهاتنیدا:

1– پارچە میوە و سەوزەی پێبدە چونکە ئەم جۆرە خواردنانە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و دژە هەوکردنەکان ئازاری ددانەکانیان کەمدەکەنەوە.

2– مەمکەمژەی لاستیکی یان یارییەکی لاستیکی بدەرێ بۆ ئەوەی بیگازێت و کەمێك بەوە ئازارەکەی کەمبکاتەوە.

3– پارچەیەك قوماشی پاك لە پەنجەت بئاڵێنە و بە ناو دەم و پوکی ددانیدا بهێنە بۆ ئەوەی لە بەکتریا پاکی بکەیتەوە.

4– لەو کاتانەدا یاری لەگەڵ منداڵەکەت بکە و سەرقاڵی بکە تا ئارازەکەی لەبیر بچێتەوە.

5– کرێم یان جێڵی پزیشکی بدە لە پوکی منداڵەکەت چونکە یارمەتی دەدات ئازارەکەی بشکێت و کەمببێتەوە.

6– لەم ماوەیەدا خۆڕاگربە لەگەڵ منداڵەکەت چونکە زیاتر پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە.

س: تاقیگه‌ی د.گۆڤه‌ند بۆ شیکاری نەخۆشیەكان


AM:09:01:20/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌