به‌وێنه.. ئه‌حلام به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز یادی هاوسه‌رگیری كرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی "ئه‌حلام الشامسی" به‌ڕێگه‌یه‌كی جیاواز یادی 17 ساڵی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی كرده‌وه و به‌وێنه‌یه‌ك كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه به‌ژداری یاده‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ هه‌واداره‌كانی.
ئه‌حلام له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و "مبارك الهاجری" هاوسه‌ری به‌شێوه‌ی سكێچ بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی" هه‌موو ساڵێك و تۆی ڕۆح و دڵ و ئه‌و چاوانه‌ی پێی ده‌بینم هاوسه‌ره‌كه‌م بةخؤشي و زۆر سوپاس كه متت دیاریكرد له‌ناو هه‌موو جیهان و سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌ی به‌منت به‌خشیوه و سوپاس بۆ فاهد و فاتمه و لولو 17 ساڵی هاوسه‌رگیریمان به به‌خته‌وه‌ری تێپه‌ڕاند و سوپاس بۆ خودا"
ئه‌م وێنه‌یه له لایه‌ن هه‌واداره‌كانی ئه‌حلامه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر لایك و كۆمێنتی پیرۆزبای بۆ هاتووه و هه‌موان هیوای به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازن.
AM:08:38:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8152
جار خوێنراوه‌ته‌وه