‌ئاوی سارد یان گەرم كامیان بۆ تەندروستی بەسوودە؟

وێستگە ستایل-

خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ مانەوە لە ژیاندا چونكە %70 ی لەشی مرۆڤ پێكهاتەكەی ئاوە، بەڵام ئایا ئاوی گەرم یان سارد كامیان بۆ تەندروستی باشترە؟لەگەڵ ئەوەی لە وەرزی هاویندا ئارەزوو لەسەر خواردنەوەی ئاوی سارد زیاد دەبێت.

توێژەرەوەكان دەڵێن"ئاوی گەرم بۆ تەندروستی زۆر بەسوودە چونكە هەرسی گەدە باشتر دەكات و لە هەمان كاتدا ئاوی سارد پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت و یارمەتی دابەزاندنی كێشی زیاددە دەدات"


سوودەكانی ئاوی گەرم:
كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازار و دڵە ڕاوكێ و هەوكردنی قوڕگ و باشتركردنی سوڕی خوێن و كردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستەدا و جگە لەوەش چارەسەری گیرانی لوت دەكات.

زیانەكانی:
پلەی گەرمای لەش بەرز دەكاتەوە و توانای بیركردنەوە كەمدەكاتەوە ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای نوستن دەبێت، باشتر وایە دوای ڕاهێنانی وەرزشی ئاوی گەرم نەخورێتەوە.

سوودەكانی ئاوی سارد:
 پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت و مەترسی و زیانەكانی بەركەوتنی خۆر كەمدەكاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات زۆر بەسوودە دوای ڕاهێنانی وەرزشی بخورێتەوە.

زیانەكانی:
ملولەكانی خوێن تەسك دەكاتەوە و هەرسی گەدە سست دەكات ئەگەری توشبوون بە هەوكردنی قوڕگ زیاتر دەكات.

بە كورتی:
هەریەك لە ئاوی سارد و گەرم سوود و زیانی خۆی هەیە بەڵام باشتر وایە زیاددە ڕەوی لە هیچ كامیان نەكرێت و بە گوێرەی سروشتی جەستەی خۆت و ئەو كەش و هەوایەی تیایدایت ئاو بخۆرەوە.


PM:06:48:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌