‌هیچ ئێوارەیەك بێ شۆربای نیسك بەربانگ مەكەرەوە

وێستگە ستایل-


شۆربای نیسك یەكێكە لە خواردنە سەرەكیەكانی ژەمی ئێواران لە مانگی ڕەمەزاندا، سەرچاوەیەكی زۆر باشی كانزا و پرۆتینەكانە كە جەستە پێویستی پێیەتی.

لەبەر ئەم هۆكارانە باشتر وایە هیچ ئێوارەیەك بێ شۆربای نیسك بەربانگ نەكەیتەوە.

1- ڕێگری لە هەڵئاوسانی سك دەكرێت:
ئەم شۆربایە گەدەت ئامادە دەكات بۆ ئەو خواردنانەی دەیخۆیت و لە هەمان كاتدا ڕێگری دەكات لە دروست بوونی ئازار و غازاتی ناوسك.

2- جەستە شێدار دەكاتەوە:
بڕێكی باش ئاو بە لەشت دەبەخشێت دوای 15 كاتژمێر لە ڕۆژوو و نەخواردنەوەی ئاو.

3-سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتینە :
شۆربا جۆر بە جۆرەكانی وەك سەوزە و پاقلەمەنیەكان بڕێكی زۆر باش ڕیشاڵ بە لەش دەبەخشن بەهۆی ئەمەوەیە كە گەدە لە هەڵئاوسان دەپارێزن.

4-یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات:
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی گرفتی كێشی زیادەت هەیە ئەوە باشتر وایە دوای بەربانگ كردنەوە بڕێكی زۆر شۆربا بخۆیت ئەمە ووزەیەكی باش بە لەشت دەبەخشێت و زوو تێرت دەكات.

5-پارەی زۆری ناوێت:
نیسك جگە لە هەموو ئەو سودانەی هەیەتی لە هەمان كاتدا خواردنێكی بەردەستە بۆ هەموو چین و توێژێك ز نرخی هەرزانە.

6-ڤیتامین و كانزا بە لەش دەبەخشێت:
 ئەم شۆربایە پارێزگاری دەكات لە تەواوی ئەو كانزا و پێكهاتە بەسوودانەی تیادایەتی چونكە خۆی دەبێتە پێكهاتەی سەرەكی شۆرباكە و تیایدا خاو دەبێتەوە.


PM:05:45:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌