‌بۆ خانمان.. هەرگیز لەبەردەم پیاواندا وێنەی لەم شێوەیە مەگرە

وێستگە ستایل-


بێگومان کەسایەتی هەریەکێک لە پیاوان جیاوازە هەریەکێکیان ئارەزووی جۆرە سیفاتێک یان دیمەنێک دەکەن لە خانماندا، بەڵام بەگشتی پیاوان بە سروشتی خۆیان ڕقیان لە هەندێک رەفتاری خانمانە و بە بەدەسکردنی دەزانن.

وێنەگرتن ئارەزووی بەشێکی زۆری تاکەکانە بەتایبەت خانمان، لە ئێستاشدا تەکنەلۆژیا ئاسانکاری زۆری کردووە بۆ وێنەگرتن بە جۆرێک لەهەموو شوێنێک کەسێک وێنەی خۆی دەگرێت بەشێوازی سێلفی.

ئەوەی گرنگە لێرەدا جۆری وێنەی خانمانە کە هەندێکیان لای پیاوان زۆر ناشرینە و هەرگیز ئارەزووی ناکەن بەجۆرێک ڕقیان لەو خانمەش دەبێتەوە کە ئەو وێنەیە دەگرێت.

1-هێنانە پێشەوەی لێوەکان کە بە Duck Face ناسراوە، ئەمە یەکێکە لەو شێوازانەی لای خانمان زۆر باوە و تەنانەت هەندێکیان هەموو وێنەیەک بەوجۆرە دەگرن، بەڵام دڵنیابە ئەمە جوانی تۆ نییە بۆ پیاوان و ڕقی پیاوانت بەدەستهێناوە.

2-زۆر وێنەگرتن دووبارەکردنەوەی، خانمان زۆرکات بەیەک شێوەی لەیەک جێگادا زیاتر لە 10 وێنە دەگرن یان هەنگاو بەهەنگاوی ژیانیان وینەدەگرن بەوەشەوە ناوەستن هەمووی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکەنەوە وەک سناپ و فەیسبوک و ئینستاگرام، بەڵام باشترە واز لەم ڕەفتارە بهێنیت دەنا ڕەخنەیەکی زۆر لێدەگیرێت و بەکوردیەکەی خۆمان ڕەزاش قورس دەبێت.

3-ئاگات لەخۆتە بەڵام بەقەستی لە خەیاڵدایت و زیاد لە سنور جوڵەی دەسکردن بەکاردەهێنیت کاتێک وێنە دەگریت، واز لەم کارەش بهێنە پێشە ئەوەی پێت بڵێن دیسان وێنەی خانمە بێزارکەرەکەیە.


PM:02:38:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 7096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌