ئامادەکردنی ئەسکەندەری تورکی
وێستگە ستایل-
پێداویستیەکان:
سنگی مریشك به چوار گۆشه‌ی براو
3 ته‌ماته‌ی وردكراو
1 كه‌چكی گه‌وره دۆشاوی ته‌ماته
2پارچه سیری قیمه‌كراو
1كوپ ماستی چه‌ور
نانی به‌چوار گۆشه‌ی براو برژا بێت به فڕن
پارچه‌یه‌ك كه‌ره
زیره-بیبه‌ری ره‌ش –بیبه‌ری سوری شیرین-زه‌نجه‌فیل
ئاماده‌كردنی:
1-كه‌مێك كه‌ره ده‌كه‌ینه تاوه‌یه‌ك وسنگه‌كه‌ی تێده‌كه‌ین تا كه‌مێك ئاڵ ده‌بێت دواتر خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش و زه‌نجه‌فیل و بیبه‌ره شیرینه‌كه‌ی تێده‌كه‌ین تاكه مریشكه‌كه ئاوی پێوه نامێنێت.
2-مریشكه‌كه ده‌كه‌ینه قاپێك دوای كه‌مێك كه‌ره ده‌كه‌ینه ناو تاوه‌كه‌وه‌و ته‌ماته ودۆشاوه‌كه‌و هه‌ندێكی تر خوێ وبیبه‌ری ڕه‌ش و3 كه‌وچكی گه‌وره ئاوی تێده‌كه‌ین.
3-له قاپێكدا ماست و سیر وكه‌مێكی تر خوێ وبیبه‌ری ڕه‌شی تێده‌كه‌ین .
4-له سینیه‌كی پایرێكس كه بۆ فڕن ببێت سه‌مونه برژاوه‌كه‌ی تێده‌كه‌ین پاشان نیوه‌ی تێكه‌ڵ كراوی ماسته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین،پاشان ته‌ماته سوره‌كراوه‌كه تێده‌كه‌ین دواتر سنگی مریشكه برژاوه‌كه ودواتر نیوه‌ی تری تێكه‌ڵه‌ی ماسته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین.
5-ده‌خرێته فڕنێكی گه‌رم كرا‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك و ته‌نها به‌شی سه‌روه‌ی فڕنه‌كه داده‌گرسێنین.
ده‌كرێ له‌باتی مریشك گۆشت به‌كاربێنیت.
PM:02:22:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه