‌سوودەکانی مەعدەنوس بۆ لابردنی زیپکە

وێستگە ستایل-


مەعدەنوس یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان بۆ تەندروستی لەش و پێست، چونکە ماددەیەکی تێدایە دەبێتە هۆی پاککردنەوەی پێست و بریقەدارکردن و لابردنی زیپکە و پەڵەی پێست.

بەکارهێنانی ئاوی مەعدەنوس بۆ پێست دەبێتە هۆی لابردنی چینی تاریک و ڕووناککردنەوەی، لەهەمانکاتدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیپکە هەیە ڕێگە لەدروستبوونی دەگرێت و پێویستە ڕۆژانە دووجار بە ئاوی مەعدەنوس دەموچاوت بشۆیت بۆ ماوەی یەک هەفتە بەتایبەت ئەگەر زیپکەیەکی زۆر بە ڕووخسارتەوە هەیە.

چۆنێتی بەکارهێنانی:
سێ کەوچکی گەورە ئاوی مەعدەنوس و نیو لیتر ئاوی ئاسای تێکەڵ بکە و پاش 15 خولەک بەکاریبهێنە.

جگەلەوانە ئاوی مەعدەنوس سوودێکی تری هەیە ئەویش پاککردنەوەی دەموچاوە لەخاڵە ڕەشەکان، دەتوانیت بڕێک بدەیت لە خەڵاتەی کارەبای و دواتر ئاوی کوڵاو بهێنیت و مەعدەنوسەکەی تێبکە و دەموچاوت بەسەر هەڵمەکە رابگرە بۆ ماوەی 5 خولەک یان زیاتر.

ئەگەر خاوەنی پێستێکی چەوری ئەوا بەهەمان شێوە ماسکی مەعدەنوس بەکاربهێنە بۆ ئەوەی چەوریە زیادەکان هەڵبژێت، دوو کەوچکی گەورە مەعدەنوس بهێنە و بیخەرە ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی 10 خولەک دواتر سپێنەی هێلکەی تێبکە یان شیر بیدە لە پێستی دەموچاو یان پشت و سنگ و هەموو ئەو بەشانەی زۆر چەور دەبێت بۆ ماوەی سێ خولەک.

 

تێبینی// تکایە بێ پرسی پزیشک و پسپۆڕانی بواری جوانکاری هیچ کارێک ئەنجام مەدە بەتایبەتیش ئەگەر کەسێکی  هەستیاریت


PM:02:20:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌