ڤیدیۆ: ئارنۆڵد له باشوری ئه‌فه‌ریقا هێرشی كرایه سه‌ر
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیی ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود" ئارنۆڵد" بڵاوبۆوه كاتێك له باشووری ئه‌فه‌ریقا له نمایشێكی وه‌رزشیدا ئاماده بوو.
حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئارنۆڵدی ی ته‌مه‌ن 71 ساڵ ئه‌مه‌ریكی به ئه‌سڵ نه‌مساییه و له كاتی وێنه‌گرتنی له‌گه‌ڵ هه‌واداره‌كانی له كێبڕكێی" ئاڕنۆڵد كلاسیك" له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و كێشای به پشتیدا.
پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئارنۆڵد زوو توانیان ئه‌و كه‌سه بگرن كه هێرشی كرده سه‌ر ئارنۆڵد و خۆشی له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی له تویته‌ر هه‌واداره‌كانی له باشی ته‌ندروستی دڵنیا كرده‌وه كه هیچ كێشه‌ی نیه و ته‌ندروستی زۆر باشه.
ئارنۆڵد له تویته‌كه‌یدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر كه زیاتر له 4 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه ده‌ڵێت" منیش دوای بینینه‌وه‌ی ڤیدیۆكه زانیم كه كه‌سێك له‌قه‌یه‌كی به پشتمدا كێشاوه " ساڵانه له مانگی 5 دا ئارنۆڵد به‌ژداری له چه‌ند كێبڕكێیه‌كی وه‌رزشی ده‌كات له ئه‌فه‌ریقا له‌وانه‌ش نمایشی له‌شجوانی و وه‌رزشی و جه‌نگی تیادایه.
AM:11:25:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4480
جار خوێنراوه‌ته‌وه