بۆ ته‌ماشاكردنی كۆتا ئه‌ڵقه‌ی درامای یاری ته‌خته پاشاییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشوو وه‌رده‌گرن
وێستگە ستایل-
نزیكه‌ی 10.7 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان له نمایشی كۆتا ئه‌ڵقه‌ی "یاری ته‌خته پاشاییه‌كان" و نزیكه‌ی 3 ملیۆنی دیكه پێیان وایه كه دره‌نگ ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمپانیاكانی توێژینه‌وه‌ی" هاریس" و سه‌نته‌ری "ۆرك فۆرس" بڵاویان كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپرسیه‌كان سێ به‌شی كرێكاره پێگه‌یشتوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشای كۆتا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م درامایه ده‌كه‌ن و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه ڕۆژی دوو شه‌ممه 27 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌میان كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو ڕۆژانی ئاسایی و زۆرینه‌یان بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له‌و ڕۆژه‌دا.
درامای یاری ته‌خته پاشاییه‌كان كاری كردۆته سه‌ر ئاماده بوون و شێوازی كاركردنی 20.4 ملیۆن كارمه‌ند له‌و وڵاته و زیاتر له 35.8 ملیۆن كه‌س هه‌فتانه لانی كه‌م یه‌ك كاتژمێر له كاتی كاركردنیان باسی ئه‌م درامایه ده‌كه‌ن.
AM:10:50:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه