هیوایه‌كی نوێ... ده‌رمانێك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات
وێستگە ستایل-
زانا به‌ریتانیه‌كان ئاشكرایان كرد له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتودا به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه نوێیه‌ی كه دۆزیویانه‌ته‌وه ده‌كرێت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بكرێته نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی نه‌ك بكوژ.
پێگه‌ی "The Sun" ی به‌ریتانی له زاری پرۆفیسۆر "پۆل ۆركمن" له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشكرای كردوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتودا ده‌توانن شێرپه‌نجه هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و لاواز بوونی به‌رگری جه‌سته لێبكه‌ن واته نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بژی و به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربهێنێت"
هۆكاری بكوژی شێرپه‌نجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كاردانه‌وه‌یان بۆ ده‌رزیه پزیشكیه‌كان نییه و به‌رده‌وام له‌گه‌شه كردندان و ئه‌مه‌ش وایلێكردوه كه نه‌خۆش كاتێك توشی ده‌بێت چاك نه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر له قۆناغێكی دره‌نگدا نه‌خۆشیه‌كه‌ی زانی.
پزیشكه‌كان ئه‌م ده‌رمانه نوێیه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی یان تیشك یان نه‌شته‌رگه‌ری به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو له‌شدا زیاد نه‌كات و له زیادبوون بوه‌ستێت و لانی كه‌م له 10 ساڵی داهاتودا ئه‌م ده‌رمانه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان و ده‌بێته یه‌كه‌مین ده‌رمان كه به‌رگری بكات و له ئێستادا پزیشكه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خۆش بزانن.
AM:09:44:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه