توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌كان كه بڕێكی زۆر شه‌كریان تیادایه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه شیرینه‌كان ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات و باشتر وایه ڕۆژانه زیاتر له 150 مل خواردنه‌وه‌ی شیرین كرا‌و به شه‌كر وه‌ك شه‌ربه‌تی ده‌ستكرد و خواردنه‌وه گازیه‌كان نه‌خورێته‌وه .
زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه شیرین كراوه‌كان به شه‌كر ئه‌گه‌ری زیادبوونی كێش زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره زیاد ده‌كات و هۆكاره بۆ مردنی پێشوه‌خت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه به ته‌واوه‌تی له خواردنه‌وه‌ی ناته‌ندروسته‌كان دووربكه‌ویته‌وه.
AM:09:27:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه