به‌وێنه.. له‌جیاتی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری به‌شێك له جه‌سته‌ی خۆی به‌خشیه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
په‌رستارێك له شاری لیسته‌ر ی ئینگلیزی داوای هاوسه‌رگیری له عاشقه‌كه‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه له نێوانیاندا.
پێگه‌ی میرۆر ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م دوو عاشقه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه په‌رستاره‌كه كه ناوی ئالدۆ كاتالدی یه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه له خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیران جیرالدین ی ته‌مه‌ن 22 ساڵی ناسیوه و هه‌ردووكیان له‌م شوێنه‌دا كاریان كردووه.
ئالدو دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی نه‌پچڕاندووه و دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م هاوڕێیه‌تیه گۆڕاوه بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و جیرالدین كاتێك به هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه پێویستی به شۆردنی گورچیله‌كانی هه‌یه هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه له یه‌ك جیا ببنه‌وه به‌ڵام ئالدۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جێ نه‌هێشتتوه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه و له‌جیاتی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ چاكبوونه‌وه‌ی گورچیله‌یه‌كی خۆی پێ به‌خشیوه.
دوای 12 كاتژمێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی به سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا و له ئێستادا دۆخی كچه‌كه له باش بوندایه و پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له مانگی ئۆگستی ئه‌مساڵدا بگێڕن.
PM:12:10:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8404
جار خوێنراوه‌ته‌وه